گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستى هۆکارى خێرا هەڵکشانەوەى کۆرۆناى دیاریکرد

2022.01.18 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هۆکارى خێرا هەڵکشانەوەى کۆرۆناى دیاریکرد

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، هۆکارى بەرزبوونەوەى توشبوون بە کۆرۆنا لەسەرجەم پارێزگاکان بڵاوبوونەوەى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیکرۆنە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڵاوبوونەوەى خێراى ئامارى توشبووان هۆکارەکەى بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆنە کە بووەتە هۆى زیادبوونى ئەو کەسانەى رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، زۆرینەى ئەوانەى رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق داواى لە هاوڵاتییان کردووە پەلە بکەن لە وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەبەرئەوەى تاکە رێگەچارەى توشنەبوون بە کۆرۆنا یاخود سوککردنى نیشانەکانى ئۆمیکرۆنە لەئەگەرى توشبووندا.