گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە

2022.01.18 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە

ناس کورد-

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڕیارى بەقەزابوونى هەرسێ ناحیەى عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگاى هەولێر، بازیان لەپارێزگاى سلێمانى دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا (18-1-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان..