گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى مالیکى هاتەدەنگ

رونکردنەوەیەکى فەرمى لەبارەى ’’پەیامى مالیکى بۆ بارزانى’’

2022.01.18 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەیەکى فەرمى لەبارەى ’’پەیامى مالیکى بۆ بارزانى’’

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى نوسینگەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رەتیکردەوە مالیکى پەیامى بۆ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى ناردبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیشام روکابی لەتویتێکدا (18-1-2022) ئاماژەى بەوەکرد، هەڵوێستى نورى مالیکى ئاشکرایە لاى هەمووان و لەرێگەى کەناڵە فەرمییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە کە باس لەوە دەکەن مالیکى پەیامێکى دیاریکراوى ئاڕاستەى بارزانى کردبێت.

 

ئەو رونکردنەوەیە دواى بڵاوبوونەوەى چەند راپۆرتێک دێت لەبارەى ئاڕاستەکردنى پەیامێک لەلایەن مالیکییەوە بۆ بارزانى کە گوایە پابەندى بەڵێنەکانى نەبووە و لەگەڵ سەدر رێککەوتووە.