ناس کورد-
وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، بەشێوەی قیستی درێژخایەن و بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکییەک بەهاوکارى کەرتى تایبەت ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابیندەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ئاگادارییەکى وەزارەتەکە (18-1-2022)، ئامێرەکان بەنرخێکی گونجاو، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابیندەکرێن.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری بۆ /سەرجەم جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان
بەپێی بریاری ژمارە (79) ی ئەنجومەنی وەزیران ،وە رەزامەندی هەر سێ وەزارەتی (وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - ناوخۆ - دارایی و ئابوری )
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەڵوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی) بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک، تاوەکو بەردەست بوونی ئامێرەکان بۆ جوتیاران ، بەنرخێکی گونجاو ، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی ،وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەم هێنانی کشتوکاڵی.
بۆ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین ،بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن .
لەگەڵ ڕێزدا .....
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو