گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

700 توشبوو لەهەفتەیەکدا..کۆرۆنا لەقوتابخانەکانى کەرکوک بڵاودەبێتەوە

2022.01.18 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
700 توشبوو لەهەفتەیەکدا..کۆرۆنا لەقوتابخانەکانى کەرکوک بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى تەندروستى کەرکوک رایگەیاند، زیاتر لە 700 توشبووى کۆرۆنا لەماوەى هەفتەیەکدا لەقوتابخانە و شوێنە فێرکارییەکانى سنورى پارێزگاکە تۆمارکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبیل حەمدى (18-1-2022) بۆ "ناس" وتى "لەهەفتەیەکدا زیاتر لە 700 خوێندکار تووشى کۆرۆنا بوون، زیاتر لە 300 هۆبە و نزیکەى 80 قۆناغ داخراون، بەڵام تا ئێستا هیچ قوتابخانەیەک بەتەواوى دانەخراوە".

    

وتیشى "لە پشکنینەکاندا توشبووى ئۆمیکرۆن پشتڕاستنەکراوەتەوە بەڵام پێشبینى دەکەین تێیدا بێت لەبەرئەوەى توشبووەکان نیشانەکانیان سوکن لەپێنج رۆژدا تێیدەپەڕێنن".  

 

بەپێی ئامارەکانى تەندروستى کەرکوک کە رۆژى دووشەممە بڵاویکردەوە، هەزار و 66 توشبووى کۆرۆنا کە تەمەنیان کەمترە لە 15 ساڵ تۆمارکراون.