ناس کورد-
کچە تیکتۆکەرێکی بەناوبانگی ئەمەریکی لە ساڵی 2021دا داهاتێکی خەیاڵی دەستکەوت و تەنها لەو ساڵەدا لەڕێگەی تیکتۆکەوە زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چاڕڵی دامیلیۆ کچە تیکتۆکەرێکی بەناوبانگی ئەمەریکییە کە تەمەنی 17 ساڵە و 133 ملیۆن هەواداری لە تیکتۆک هەیە.
بەگوێرەی گۆڤاری "فۆڕبس" چارلی دامیلیۆ کە لە ساڵی 2019 بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی خۆی لە تیکتۆک بەناوبانگ بوو، داهاتی ساڵی 2021ی دەوروبەری 17 ملیۆن 500 هەزار دۆلار بووە.
بەگوێرەی گۆڤارەکە، داهاتی ئەو کچە تیکتۆرە لە بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا و بازرگانییە بەناوبانگەکان زیاتر بووە، لە نمونەی زنجیرە خواردنگەکانی مەکدۆناڵدسی جیهانی کە داهاتەکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە.