گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

ئەو کەسە دەستگیرکرا کە دوێنێ کەسێکی لە شارەزوور کوشت و هەڵهات

2022.01.18 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسە دەستگیرکرا کە دوێنێ کەسێکی لە شارەزوور کوشت و هەڵهات

ناس کورد-

بنكەی پۆلیسی شارەزوور دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە دوێنێ کەسێکی کوشتبوو و هەڵهاتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (18-1-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزوور تۆمەتبارێك تەقە لە كەسێك دەكات و كەسەكە دەكوژێت و هەڵدێت، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور و پۆلیسی بەڵگەكانی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و ھێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئانجامدەری تاوانەكە دەستیپێكرد."


دەشڵێت، "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا هەمان شەو تۆمەتبارەكە لە دەوروبەری قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور بەھاوكاری ئاسایشی دەربەندیخان دەستگیربكرێت."


جەختی کردووەتەوە کە "لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، م ، ك - لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."