ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی لە چەند ناوچەیەک ڕاگەیاند، لە بەشێکیان بە ٥٥ هەزار دینار و لە بەشێکی دیکەش بە ٩٠ هەزار دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ۱۹ـ۱ـ۲٠۲۲ نەوت لەسنوری ناحیەکانی خدران و ژاراوە و خەلەکان دابەش بکرێت بۆ هەر خێزانێک بری ۲٠٠ لیتر بە ٥٥٠٠٠ هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها رۆژی پێنجشەممە ۲٠ـ۱ـ۲٠۲۲ نەوتی عێراقی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان دابەش دەکرێت بۆ هەر خێزانێک ۲٠٠ لیتر بەنرخی ۹٠٠٠٠ نەوت هەزار دینار.