ناس کورد-
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگەیاند، باوکێک تەقەی لە کچ و ژن و دایک و داپیرەی کردووە و کوشتوونی، دواتی تەقەی لەخۆی کردووە و خۆی کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی پارێزگاکەدا هاتووە، ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (18-1-2022) ڕوویداوە، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ماڵێکیان لە ناوەڕاستی شاری حلە لە بابل داوە بەهۆی ئەوەی کەسێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە و دواتر خۆیشی کوشتووە."
دەشڵێت، "باوکەکە کچ، ژن، دایک و داپیرەی خۆی کوشتووە و دواتر خۆیشی."
باسی لەوەشکردووە، تەرمەکان براونەتە پزیشکی داد و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و وردەکاریی ڕووداوەکە بەردەوامە.