گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نیگەرانە و دەڵێت: کێشەمان بۆ دروست بووە

2022.01.18 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نیگەرانە و دەڵێت: کێشەمان بۆ دروست بووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی زۆری بەفربارینەوە زیان بەر زیاتر لە 100 فیدەری کارەبا کەوتووە و حەوت محاویلەش سوتاون، دەشڵێت، 'زۆربەى کێشەکان بەهۆى درەختى سەر شەقامەکان بووە و بوون بەهۆى دروستبوونى شۆرتى کارەبا و کەوتنى فیدەرەکان، کە بەداخەوە بەشى باخچەکان هاوکارمان نین لە هەڵپاچینى درەختەکان و دورخستنەوەیان لە تۆڕەکانى کارەبا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

بارینى بەفر زیانى بە زیاتر لە 100فیدەرى دابەشکردنى کارەباى سنورى پارێزگاى سلێمانى گەیاندوە و تەنیا لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى 67 فیدەر زیانى پێگەیشتووە و 7 محەویلەى کارەباش سوتاوە و دوێنى 50 فیدەریان چاککراوەتەوە.

 

ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید، لێپرسراوى بەشى پلان لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى رایگەیاند: بەفربارین زیانى بە 67 فیدەرى کارەباى سنورى بەرێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى گەیاندوە و هەردوێنى 50 فیدەریان چاککراوەتەوە و  کارەباى بۆ گەڕاوەتەوە و 10 فیدەریان ماوە ئەمڕۆ چاک دەکرێنەوە.

 

سەبارە بەهۆى لە کارکەوتنى فیدەرەکان، لێپرسراوى بەشى پلان وتى : زۆربەى کێشەکان بەهۆى درەختى سەر شەقامەکان بووە و بوون بەهۆى دروستبوونى شۆرتى کارەبا و کەوتنى فیدەرەکان، کە بەداخەوە بەشى باخچەکان هاوکارمان نین لە هەڵپاچینى درەختەکان و دورخستنەوەیان لە تۆڕەکانى کارەبا و ئەوەش لەوەرزى زستاندا کێشە بۆ تۆڕەکانى دابەشکردنى کارەبا دروست دەکەن.

 

هاوکات لە دەرەوەى شارى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و دوکان و چەمچەماڵ ژمارەىەک فیدەرى کارەبا کێشەیان بۆ دروست بوو، تیمەکانى چاکسازیی تۆڕەکانى توانیان زۆربەیان چارەسەر بکەن و کارەبایان بۆ بگێڕنەوە.

 

راگەیاندنى

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى