ناس کورد-
لە گوندێکی دەوروبەری ناحیەی هەڵشۆ 451 سەر مەڕ و بزن بەهۆی ڕەنووی بەفرەوە مرداربوونەوە، 31 مەڕیش ڕزگارکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە دوێنێ دووشەممە (17-1-2022) ڕوویداوە کاتێک لەلایەن حەوت شوانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە قاچاخ داخڵی سنووری هەرێمی کوردستان کراون و بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر سەرجەم مەڕ و بزنەکان بەر ڕەنووی بەفر کەوتوون.
لە سنووری ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەر تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 سانتیمەتر بەفر باریوە و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، رێگەی زۆربەی زۆری گوندەکان داخراون و تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکەن.