ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا پشکنین بۆ هەموو بەرکەوتووان لە نەخۆشخانە و سەنتەرە حکومییەکان بە خۆڕایی دەبێت و نرخی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن کەم کرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتییان و گونجاندن و رەچاوکردنی نرخ لەگەڵ بارودۆخی ئێستای خەرجی پشکنینی کۆرۆنا و پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڕیارماندا پێداچوونەوە بە پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوە بێت:
- بۆ نەخۆشان و نەرکەوتووان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی حکومی بە خۆڕاییە.
- لە نۆڕینگەکانی راوێژکاری کەرتی گشتی (حکومی) دوای دەوام ، کەمکردنەوەی نرخ لە 40 هەزار دینار بۆ 25 هەزار دینار.
- له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له 40 هه‌زاره‌وه بۆ 25 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه.
- له تاقیگه و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له 50 هه‌زاره‌وه بۆ 35 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه.