ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان و لە سەنتەری بەشێکی زۆر لە قەزا و ناحییەکان دەستپێدەکاتەوە و تا شەوی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "دوای نیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە 19-1-2022، شەپۆڵێکى بەفر بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەفر بارینى دەبێت لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزاو ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها سەنتەرى هەولێر سەرەتا نمە بارانى دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە سەنتەرى کرکووک ئەگەرى بەفر بارین بە تێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت."
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، " رۆژى پێنجشەممە 20-1-2022 لە کاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایى دێت."
هاوکات سادق عەتیە، كەشناسی پێشكەوتووی عێراقی دەڵێت، "بەهێزترین گەردەلولی بەفر رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تا نزیكی بەغدا."
زیاتر بخوێنەرەوە: سلێمانی و پێنجوێن بەستویانە و نزمترین پلەی گەرمییان تێدا تۆمارکرا