ناس کورد-
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دوکان - سلێمانی پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، 17-1-2022، ڕووداوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر بووە کە یەکێکیان چوار کەسی تێدا بووە و هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون، تێیدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵیشیان بریندارن و براونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
ئۆتۆمبێلێکی دیکە کاتێک ویستوویەتی بەهانایانەوە بچێت، بەهۆی تیژڕۆییەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و سێ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 30 ڕووداوی ھاتووچۆ لە سلێمانی و دەوروبەری ڕوویانداوە.