ناس کورد-
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕەقبوونەوەی دوو کەسی لە چیایەکی نزیک لە شارەکە ڕەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند پەیج و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە دوو کەس لە شاخێکی نزیک هەڵەبجە ڕەقبوونەتەوە.
بەڵام بارزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "هەواڵی ڕەقبوونەوەی دوو هاوڵاتی لە شاخی باڵامبۆ دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکی نییە".