گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى قسە لەسەر ’’کشانەوەى’’ زێبارى دەکات: بەبێ یەکێتى ناچینە قۆناغى دیکە

2022.01.17 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى قسە لەسەر ’’کشانەوەى’’ زێبارى دەکات: بەبێ یەکێتى ناچینە قۆناغى دیکە

ناس کورد-

 

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، نایانەوێت بەبێ یەکێتى بچنە قۆناغى دیکە و بریاردان لەسەر کشانەوەى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار وەستاوەتە سەر دانوستانەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان دەخیل لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" وتى "پارتى نابێتە هۆى لێکترازانى ناو ماڵى شیعە، ڤیتۆمان لەسەر کەس نییە، بەڵام لەگەڵ کەسێک نابین کە دژى پێشمەرگە و هەرێم بێت".

 

وتیشى "یەکێتى هاوبەشى ئێمەیە، نامانەوێت بەبێ یەکێتى بچینە هیچ قۆناغێکى دیکە، هەر بڕیارێک بۆ کشانەوە یان نەکشانەوەى کاندیدەکەمان بۆ سەرۆک کۆمار دەوەستێتە سەر دانوستانەکان".

 

قسەکانى وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

پۆستى سەرۆک کۆمار لەئێستادا دیارترین خاڵى ناکۆکى نێوان پارتى و یەکێتییە و هەریەکەیان بەجیا کاندیدى بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە کە دیارترینیان بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى ئێستا و هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتییە.  

  

میدیای نزیک لە دەباشان (شەممە 15-1-2022) بڵاویکردەوە، لەدوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەخت لەوە کراوەتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دەستی کورد و لەنێویدا بۆ یەکێتی بمێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنەکان درێژە پێدەدەن.     

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ کەسێک وەک ناوی کۆتایی بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکراوە.     

  

میدیای دەباشان لەزاری سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە ڕاشیگەیاندووە، یەکێتی جوڵەیەکی سیاسی دەستپێدەکات و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.