گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەکى فەرمى بۆ ’’ڕاگرتنى’’ موچەى پێشمەرگە

2022.01.17 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکى فەرمى بۆ ’’ڕاگرتنى’’ موچەى پێشمەرگە

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هەر پێشمەرگەیەک تا 20-1-2022 ڤاکسین وەرنەگرێت موچەکەى رادەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند "وەزارەتی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەزووترین کاتدا، لە نزیکترین بنکەی تەندروستی، ڤاکسین وەربگرن، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢".


ئاماژەى بەوەشکردووە "لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەکانیان رادەگیرێت".