ناس کورد_
سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لەبەغدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند ڕەوتی حیکمە بەیەکجاریی ساغ بووەتەوە بەشداری حکومەت نەکات و بزوتنەوەی عەسایبیش بڕیاری بایکۆتی خۆیان گەیاندووەتە سەدر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد (دووشەممە 17-1-2022) ڕایگەیاند، لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە میانە گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕەوتی حیکمە یەکلابووەتەوە بەوەی کە بەشداری حکومەت نەکات و خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادە بکات.
وتیشی، هەروەها بزووتنەوەی عەسائیب بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سەدڕیان ئاگادار کردووەتەوە کە بەشداری لە کابینەی داهاتوودا ناکەن.
بەوپێیەش تەنها دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانێتییەکەی حەیدەر عەبادی و بزووتنەوەی حقوقی حزبوڵڵا و چەند هێزێکی بچوکی دیکە دەمێننەوە کە خوازیاری بەشداریکردنن لە کابینەی داهاتوودا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سەدڕییەکان بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدڕ و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت ناکۆکن لەنێوان حکومەتی زۆرینە یاخود بنکە فراوانی تەوافوقی.