گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى لەسەر پشکى کورد و نرخى دۆلار لە بودجەى 2022

2022.01.17 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى لەسەر پشکى کورد و نرخى دۆلار لە بودجەى 2022

ناس کورد–

 

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ پشکی ھەرێم وەکو ساڵی رابردووە و ھیچ گۆڕانکارییەکیش لە نرخی دۆلاردا نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ نەبی کە لەسەر پشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتبوو بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "حکومەتی عێراق رەشنووسی بودجەی ئەمساڵ ٢٠٢٢ی ئامادە کردووە، بەڵام بودجەیەکی خەیاڵییە و گەلێک زۆرە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ ئەوەی رێژەکە کەم بکاتەوە بۆ نزیکەی ١٣٠ ترلیۆن دینار".

 

وتیشی "پشکی ھەرێم بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردووە و رێککەوتنەکە چۆن کراوە بەو شێوەیە دانراوە، بەڵام ئەمە رەشنووسە و ئەگەری گۆڕانکاری ھەیە، چونکە ئەو حکومەتە ناتوانێ رەوانەی پەرلەمانی بکات، بۆیە حکومەتی نوێ دروست بکرێت رەشنووسەکە بۆ پەرلەمان رەوانە دەکات، بۆ ئەوەی پەسەندی بکات، کە ئەو کات ئەوان دەتوانن رێککەوتنی لەسەر بکەن و پەسەند بکەن".

 

بەوتەى فازڵ نەبی، لەو رەشنووسەی ئامادە کراوە، بە ھیچ شێوەیەک باسی ئەوە نەکراوە نرخی دۆلار هەرزان دەبێت، بەڵکو وەکو خۆی دانراوە، بەڵام ھەندێک لایەنی سیاسی داوا دەکەن نرخەکەی کەم بکرێتەوە.