گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکى دیکە بەڕێوەیە

پێشبینییەک بۆ وادەى کۆتایی هاتنى شەپۆلى بەفر 

2022.01.17 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەى کۆتایی هاتنى شەپۆلى بەفر 

ناس کورد_ 

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات کاریگەری ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ڕووی کردووەتە بەشێک لەناوچەکانى هەرێم ئەمشەو کۆتایی پێبێت و ئاسمانی ھەرێم بەزۆری بگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەوری کەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "لە ئەنجامی داغڵبوونی سەنتەری بارستە ھەوا ساردەکەی جەمسەری باکوریش ھۆشداری لە نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما دروستبوونی شەختە و بەستەڵەکێکی زۆر دەدەین بەتایبەت لە ئەمشەو بەدواوە بۆ رۆژانی ئایندە".

 

رونیشیکردووەتەوە، لەسەنتەری قەزا و ناحیەی ناوچە شاخاویەکاندا نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی شەودا ٨ تا ١٥ پلە بۆ ژێر سفری سەدی نزمببێتەوە و لەکاتەکانی رۆژیشدا بەرزترین پلە لە ژێر سفری سەدییەوە ئەمێنێتەوە، لەسەنتەری شار و ناوچە نزمەکانیشدا ٢ تا ٦ پلەی سیلیزی لەکاتەکانی شەودا نزمدەبێتەوە بۆ ژێر سفری سەدی و لە رۆژدا ٣ بۆ ٦ پلەی سیلیزی دەبێت، خێرای با ئاسایی دەبێت و ھەندێک کەمێک چالاک دەبێت بەخێرای ١٠ تا ١٥ کم/س.

 

ئەو شارەزایە هەروەها پێشبینیدەکات لەرۆژانی چوارشەمە و پێنجشەممەی کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا شەپۆلێکى دیکەى بەفر رووبکاتە هەرێم.

May be an image of map and sky