گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لێدوانێک لە قائیمقامی سلێمانییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەوام و دواخستنی تاقیکردنەوەکان

2022.01.17 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە قائیمقامی سلێمانییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەوام و دواخستنی تاقیکردنەوەکان

ناس کورد- 

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، دەیانزانی کە ئاستەنگی هاتوچۆ لەنێو شاری سلێمانی دروست نابێت بۆیە دەوامیان ڕانەگرتووە و دەشڵێت، لە بەشێک لە قوتابخانەکان تاقیکردنەوەکان چەند کاتژمێرێک دواخراون و پارێزگاریش دەسەڵاتی داوە بە یەکە کارگێڕییەکان بۆ ڕاگرتنی دەوام لە ناوچەکانی خۆیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ئێمە لەسەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکان و پێشبینییەکانی کەشناسی بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دەدەین، شەوی ڕابردوو لەسەر پارێزگاری سلێمانی لەسەر خەت بووین، دەمانزانی کە لەنێو شاری سلێمانی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نابێت بۆیە پشوومان ڕانەگەیاند." 

 

وتیشی، "بەشێک لە گرفتەکە تاقیکردنەوەی خوێندکاران بوو، ئێستاش هەندێک لە قوتابخانەکان تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە بۆ کاتژمێر 10:00." 

 

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، " پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتی داوە بە یەکە کارگێڕییەکان لە سنورەکانی خۆیاندا بەپێی دۆخی کەشوهەوا بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام بدەن."