ناس کورد-
بەهۆی بەفربارینەوە دەوام لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و دامەزراوەکانی حکومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕاگیرا و کرایە پشوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە (دووشەممە 17-1-2022) رایگەیاند، "بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ ئەمڕۆ دووشەممە 17/1/2022، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشووی فەرمی دەبێت."
لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگاکە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە".