ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی بەفربارینێکی زۆرەوە ڕێگای دەربەندیخان - سلێمانی بەتەواوی داخراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەهیچ هۆکارێک هاتوچۆ نەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان (دووشەممە 17-1-2022) ڕایگەیاند، "مەفــــــــــرەزەکانمان کە لــــــــە ڕێگـــــــای سەرەکـــــــــی ( دەربەندیخان - سلێمانی ) لە کاردان و چاوێری و هاوکــــــــاری شۆفێران دەکەن ئاگاداریان کردین کە ڕێگاکە بەتەواوی گیراوە و هیچ ئۆتۆمبێلێک ناتوانێ تێپەڕێ، بەتایبەت لە بەرزایەکانی قاشتی و بیرکێ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆیە داوا دەکەن شۆفێران بە هیچ هۆکارێک هاتووچۆ نەکەن."