ناس کورد-
قایمقامیەتى قەزاى مێرگەسور بڕیاریدا سبەینێ دەوام لەسەرجەم قوتابخانە و فەرمانگەکان رابگیرێت، بەهۆى شەپۆلى بەفرەوە، لەقەرەداغیش بڕیارى راگرتنى دەوامى قوتابخانەکان درا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى مێرگەسور، بەیانی دووشەمە ١٧/١/٢٠٢٢ لە گشت دام و دەزگایەکانی میری سنوری قەزای مێرگەسۆر پشووی فەرمییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکە تیمە خزمەتگوزاریەکانی(تەندروستی، ئاو، بەشی چاکردنەوەی کارەبا، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر، بەرگری شارستانی و تیمە فریاکەوتنەکانی دیکە) ناگرێتەوە.
لاى خۆیەوە، قایــمقامی قەزای قــەرەداغ رایگەیاند، بـەهۆی بارودۆخی کـەش و هەواو ئەو شەپۆڵە بەفر بارینەی ڕوی لەناوچەکە کردووە، بڕیاردرا بە ڕاگـرتنی دەوام بۆ سبەینێ ڕۆژی دوو شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دام و دەزگاکانی قەزای قەرەداغ.