گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى بەپەلە لە لیژنەی فریاگوزارییەوە

بەهۆى بارینى بەفرەوە ژمارەیەک کەس لەسلێمانى گیریان خواردووە

2022.01.16 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى بارینى بەفرەوە ژمارەیەک کەس لەسلێمانى گیریان خواردووە

ناس کورد-

 

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بەداخستنى پردى دەباشان و تونێلى ئەزمەڕ بەهۆى بارینى بەفرەوە و ئاماژەى بەوەشکرد تیمەکان سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،  بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە.

 

باسى لەوەشکردووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگاوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکان و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆن.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکات ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، وە لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (١٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، ١١٥ بەرگری شارستانی سلێمانی.