گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.16 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی راگەیاند، تەنها دەوامی باخچەی ساوایان و قوتابییانی پۆلەکانی 1 تاوەکو 3ی بنەڕەتی ڕاگیراوە و لە قۆناغەکانی دیکە دەوام هەیە، دەشڵێت، ئەگەر دۆخی کەشوهەوا زۆر نالەبار بێت دەکرێت لە سەروو ئەوانەوە بڕیاری ڕاگرتن لە قۆناغەکانی دیکە بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە نەدراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی (یەکشەممە 16-1-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا و بەفر بارینەوە، لە سلێمانی بڕیارمان دا دەوامی قوتابییانی پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان تاوەکو رۆژی 25 مانگی داهاتوو ڕابگرین." 

 

وتیشی، "ئەو بڕیارە تەنها ئەو قۆناغانە دەگرێتەوە و لە قۆناغەکانی دیکە دەوامی فەرمییە و تاقیکردنەوە هەیە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئەگەر دۆخی کەشوهەوا زیاتر نالەبار بێت، ئەوا دەکرێت لە سەروو ئێمەوە بڕیار لە ڕاگرتنی دەوام لە قۆناغەکانی دیکەش بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە."