گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چیرۆکی گیان لەدەستدانی بوکێک لە شەوی بوکێنیدا

2022.01.16 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی گیان لەدەستدانی بوکێک لە شەوی بوکێنیدا

ناس کورد-

گەنجێکی میسڕی چیرۆکی گیان لەدەستدانی ژنەکەی لە شەوی بوکێنیدا دەگێڕێتەوە دوای ئەوەی چووەتە گەرماو  دەڵێت، هاوسەرەکەی لە خۆشیدا مردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "الیوم سابع"ی میسڕی، لە ناوچەی "هەرەم" دوای ئەوەی پۆلیس لە گیان لەدەستدانی ئافرەتێک لە شوقەیەکدا ئاگادارکراونەتەوە، چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوتووە کە ئافرەتەکە تازە هاوسەرگیری کردووە. 

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئافرەتەکە لە گەرماودا بەهۆی گازەوە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە. 

 

لە بەرامبەردا هاوسەرەکەی کە لە سییەکانی تەمەنیدایە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت، "ئەگەر بەوشێوەیە بوایە پێمان دەزانی." 

 

بەوتەی پیاوەکە، هاوسەرەکەی لە خۆشیدا گیانی لەدەستداوە و دەڵێت، "هاجەر زۆر دڵی خۆشبوو کە هاوسەرگیریمان کردبوو، هاوڕێکەی پەیوەندی پێوەکردم و وتی، ئەو لە خۆشی هاوسەرگیریکردنەکەدا مردووە."  

 

پیاوەکە کە ماوەی حەوت ساڵ لە دوبەی ژیاوە و ماوەی پێنج ساڵ بووە لە نزیکەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەی یەکیان نەدیبوو، دەڵێت، "بڕیاربوو کاتژمێر 6:00 ئاهەنگەکەمان تەواو بێت، بەڵام ئەو داوای لە من کرد کاتژمێرێک ئاهەنگەکە زیاد بکەین، چونکە زۆر خۆشحاڵ بوو." 

 

باسی لەوەشکردووە، "دوای ئاهەنگەکە چووە گەرماو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 35 خولەک نەهاتە دەرەوە، دوای ئەوەی لە دەرگام دا وەڵامی نەدایەوە، بۆیە دەرگاکەم شکاند و بینیم لە زەویدا کەوتووە و بێ هۆشە، هیچ غازێک یان بوخارێکیش نەبوو، ئەو هێشتا زیندوو بوو، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."