گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاووڵاتیانی هەرێم ئاگاداردەکرێنەوە؛ سەردانی ئێران مەکەن

2022.01.16 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتیانی هەرێم ئاگاداردەکرێنەوە؛ سەردانی ئێران مەکەن

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا دەروازەی نێودەولەتیی حاجی ئۆمەران داوا لە هاووڵاتیان دەکاتەوە بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت گەشت بۆ وڵاتی ئێران نەکەن و سەردانیان نەکەن بۆ ئەو مەبەستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە

 

ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاوولاتیانی خۆشەویست دەکەین لە بەر بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و کەم بوونی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر ب با و کرێوە و خراپی کەش و هەوا، و سەرەرای خاوێن کردنی جادە و رێگاسەرەکییەکان و گۆرەپان و شەقامەکان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی بەفر رامالینی بەرێوەبەرایەتی چاککردنی رێگا و بان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەکەمان و هەروەها بارینی بەفرێکی زۆر لە ناو رێگاکانی ناو سنوری ئێران دا ، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وەلاتی ئێران یان بە پێچەوانەوە ئەو هاوولاتیانەی ئێرانی کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن تا کو بارودۆخەکە بە باشی ئاسایی دەبێت.

تکایە بۆ ئاگاداری گەشتیارانی بەرێز.

.

.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران