کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەبەردەم گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەکی پیادەڕەو دەدات و دەستبەجێ هاوڵاتییەکە گیان لەدەستدەدات، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش هەڵدێت. . کاروان سدیق، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی شەست مەتری لەبەردەم گوندی ئەڵمانی ڕوویداوە. . وتیشی، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە هاوڵاتییەکەی داوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە، بەڵام دواتر لەبنکەی پۆلیس خۆی ڕادەستکردووە. . وتەبێژەکەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییەکە تەمەنی ١٩ ساڵەو دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە گیانیلەدەستداوە. . بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لهماوهی ههفتهیهكدا و بههۆی 11 ڕوداوی هاتوچۆوه 13 كهس برینداربوون و چوار كهسیش گیانیان لهدهستداوە. . .