ناس کورد-
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رۆژى چوارشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ تاوتوێکردنى هەردوو سکاڵاى تایبەت بە نادەستورى بوونى یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دادگاى فیدراڵى عێراق (13-1-2022) کارى دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێردراوى پەرلەمانى هەڵپەسارد، تا یەکلاییکردنەوەى تانەى دوو پەرلەمانتار.
بەپێی بەڵگەنامەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارەکە لەسەر بنەماى تانەى باشم خەشان و مەحمود داود ئەندامانى پەرلەمان دەرکراوە لەدى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى کە تێیدا بانگەشەى ئەوە کراوە دانیشتنى پەرلەمان پێشێلکاریی یاسایی تێدا بووە.