ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و بارانی بەردەوام لەبەشێک لەدەروازەی تونێلی (ماوەران) کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێر دەبەستێتەوە درزێکی گەورە دروست بووە و ئەگەری داڕمانی لێ دروست بووە، بۆیە تونێلەکە دادەخرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام ، وادیارە لەبەشێک لەدەروازەی تونێلی تەواو نەکراوی(ماوەران) کەق ەزای شەقڵاوەو هەریر بەهەولێر دەبەستێتەوە درزێکی گەورە دروست بوە کەئەگەری داڕمانی لێ دروست بوە، بۆیە تونێلەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت،وەشوفێران لەو ماوەیە وەکو ڕێگای بەدیل هەر دەتوانن ڕێگای هەولێر شەقڵاوەی کۆن بەکاربێنن.
بەهیوای سەلامەتی و پابەندی.
ب .هاتووچۆی هەولێر