ناس کورد-
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری قەزای مێرگەسور، دەوامی فەرمانبەرانی دەرەوەی قەزا و ناوەندی ناحیەکا ڕاگیرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای مێرگەسور (یەکشەممە 16-1-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری قەزاکە، دەوامی فەرمی تەنها بۆ فەرمانبەرانی ناوەندی قەزاو ناوەندی ناحیەکان هەیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ سەلامەتی گیانی فەرمانبەران، فەرمانبەرانی دەرەوەی ناوەندی قەزا و ناحیەکان لە سنوری کارگێڕی قەزای مێرگەسۆر لە دەوامی فەرمیان ئامادە نابن."