گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەدر و هادی عامری

2022.01.15 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەدر و هادی عامری

ناس كورد_

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێن لە دیداری ئەمڕۆی هادی عامری سەرۆكی فەتح و موقتەدا سەدردا لە حەنانەی نەجەف سەدر چەند ئۆفەرێكی خستووەتەبەردەم ناوبراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی لێدوانی ئەو سەرچاوانە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (15_1_2022) سەدر پێشنیاری كردووە لە بەرامبەر بەشداریكردنیان لە حكومەت ڕەوتی حیكمە وەزارەتی نەوت وەرگرێتەوە لە گەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و ئەمیندارێتی گشتی بەغدا، بۆ فەتحی حەشدی شەعبییش پێشنیاری وەزارەتی گواستنەوە و ناوخۆ و جێگری سەرۆك كۆماری كردووە.

 

بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەم ئۆفەرانەی سەدر بەرامبەر كشانەوە لە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" كراون لەلایەن حەكیم و هادی عامرییەوە. 

 

فادی شەممەری ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، هەندێ لەو پێشنیارانە كۆنن و ڕەوتی حیكمە لە ڕیشەوە پۆزشی هێناوەتەوە بۆ بەشداریكردن، پێگە و پۆستەكان گرنگ نین، گرنگ ئەو رێسایە كە حكومەتی لەسەر پێكدەهێنرێت.