گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’مژدەیەک لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ هاووڵاتیان’’ ڕاگەیەنرا

2022.01.15 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
’’مژدەیەک لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ هاووڵاتیان’’ ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، ئەمشەو سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەرگرتنی 35 دۆلار بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازە سنورییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

مژدەیەکی دڵ خۆشکەر بۆ هاولاتیان  لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وا بریارە ئەم شەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار (مەسرور بارزانی) بریار بدات سەبارەت بەم ٣٥$ دۆلارەی کە لە هاوولاتیان وەردەگیرێت بەمەبەستی پشکنینی ڤایروسی کورۆنا، کە ئیتر ئەم برە پارەیە لە هاوولاتیان وەرناگیریت و هەمان رێنماییەکانی پێشتر جێ بەجێ دەکرێت و ئەو کەسانەی کە لەو ماوەیە پشکنینیان ئەنجام داوە ٣٥$ دۆلارەکەیان بۆ دەگەرێندرێتەوە.

 

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان