گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی لەبارەی پەیوەندیی پارتی و یەکێتی و کشانەوەی هۆشیار زێباری

2022.01.15 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەبارەی پەیوەندیی پارتی و یەکێتی و کشانەوەی هۆشیار زێباری

ناس کورد- 

کێشمەکێشی پرسی سەرۆک کۆماری عێراق لەنێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە و سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارتی ڕەتیدەکاتەوە، حزبەکەی هۆشیار زێباری کشاندبێتەوە، دەشڵێت، پەیوەندییەکانی هەردوو حزب نەبچڕاون و هێشتا بەردەوامن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (شەممە 15-1-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "دەنگۆی کشانەوەی هۆشیار زێباری لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاست نییە و هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە." 

 

هاوکات سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی، ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "ڕاستە پارتی و یەکێتی ناکۆکن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام پەیوەندییەکان نەبچڕاون و بەردەوامن، ئەگەری ڕێککەوتنیش هەیە و ئەو پرسە نەگەیشتووەتە بنبەست." 

 

پۆستی سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە، یەکێتی بە مافی خۆی دەزانێت، بەڵام لە بەرامبەردا پارتیش کاندیدی خۆی پێشکەشکردووە، لەکاتێکدا هێشتا یەکێتی کاندیدی خۆی یەکلانەکردووەتەوە. 

 

هەریەک لە د. بەرهەم ساڵح و لەتیف ڕەشید خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، ئەمشەویش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە، بۆ یەکلاکردنەوەی یەکێک لەو دوو کەسە کە وەک کاندیدی فەرمیی خۆی بیناسێنێت، بەڵام کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و هێشتا هیچ زانیاری و ڕاگەیەنراوێک لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.