گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕاگەیەنراوێک لە کارەبای سلێمانییەوە لەبارەی نەمانی کارەبا

2022.01.15 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە کارەبای سلێمانییەوە لەبارەی نەمانی کارەبا

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABB ی دوکان و کوژانەوەی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان، جگە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دوخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

جگە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دوخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بوەوە

 

ئەندازیار  غالب محمد بەرێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABB ی دوکان شەداون بونی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان جگەلە سنوری ئیدارەی راپەڕین کە یەک هێڵی گواستنەوەیان لەکاردایە، دۆخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بوەتەوە و کارەبای ناو دوکانیش دەگەڕێتەوە و پرۆژەکانی ئاوی دوکانیش کارەبای لێدراوەتەوە .

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی