گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

یەکێتی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلادەکاتەوە

2022.01.15 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلادەکاتەوە

ناس کورد- 

بڕیارە ئەمشەو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆببێتەوە و تیایدا باس لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی فەرمیی حزبەکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی (شەممە 15-1-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئەمشەو لەشاری سلێمانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە." 

 

وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دیاریکردنی کاندیدی فەرمیی حزبەکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە زیاتر لە کاندیدێک بۆ پۆستەکە هەن."



جگە لە کاندیدی لایەنەکانی دیکە، هەر لەنێو یەکێتی هەریەک لە د. بەرهەم ساڵح و لەتیف ڕەشید خۆیان بۆ پۆستەکە کاندید کردووە، بۆیە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەیەوێت یەکێک لەو کاندیدە یەکلابکاتەوە بۆ ئەوەی وەک کاندیدی فەرمیی خۆی بیناسێنێت.