گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

وەزیری کارەبا باس لە باشبوونی دۆخی کارەبا دەکات

2022.01.15 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کارەبا باس لە باشبوونی دۆخی کارەبا دەکات

ناس کورد- 

لەم سالدا چەندين پڕۆژەی کارەبا لە دهۆک جێبەجێ دەکرێن وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند،  پڕۆژەی پێوەری زیرەک بە زوترین کات تەواو دەکرێت، چۆنکە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە، دەشڵێت، لەمساڵدا کار دەکەن بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و لە دهۆک کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم (شەممە 15-1-2022) کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک کۆبووەوە بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند، پڕۆژەی پێوەری زیرەک بە زوترین کات تەواو دەکرێت، چۆنکە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە.

 

وەزیری کارەبا ڕاشیگەیاندووە، " بەشێک لە داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و باشتر کردنی دۆخی کارەبا و چارەسەر کردنی کێشە تەکنیکییەکانی تەرخان دەکرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن لە ماوەی ئەمساڵ لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن، لەوانە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر و هایدرۆپاوەر." 

 

باسی لەوەشکردووە، " سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا چارەسەر دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر."