گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە حکومەت دەکات

2022.01.15 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە حکومەت دەکات

ناس کورد- 

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی هەڵمەتی داخستنی یانە شەوانەکان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەکە و داخستنی ئەو یانانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا یه‌كێتی زانایان (شەممە 15-1-2022) رایگه‌یاند، "لە چەند رۆژی رابردوو هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش باندێکی گەورەی لەشفرۆشیان لە هەولێر دەستگیر کرد و چەند یانەیەکی شەوانەشیان داخست کە مەترسی گەورەیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە لە رووی شێواندنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی سنوور و بەها ئەخلاقییەکان و تێکدانی نەریت و رەوشتی رەسەنی کوردەواری و، لەگەڵ هیچ بەها و پێشکەوتنێک یەک ناگرێتەوە و پێچەوانەی بنەمای یاسایی و رێساکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە"

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێتی زانایان دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات و ئەم بڕیارەی حکومەت و پارێزگای هەولێر بەرز دەنرخێنێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  خوازیارن حکومەت لەو هەوڵ و هەنگاوانه بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی هەموو ئەو شوێن و کەس و یانانەی مەترسیان بۆ کۆمەڵگە و شیرازەی کۆمەڵایەتی هەیە، دایانبخات و رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگرێتە بەر.