گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەشێک لە کارمەندانی ئاسایش تا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە

2022.01.15 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە کارمەندانی ئاسایش تا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە

ناس کورد-  

ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشکرا، بەڵام کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و ناشزانرێت کەی مووچەیان پێدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەگەرچی بەگوێرەی خشتەی مووچە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشکرا، بەڵام کارمەندانی ئاسایش لە سنوری پارێزگای سلێمانی مووچەیان پێنەدرا. 

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەوبارەیەوە بە "ناس کورد"ی وت، پێیان وتوون کە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان مووچەیان پێنەدراوە. 

 

وتیشی، "تا ئەمڕۆش مووچەمان وەرنەگرتووە و ناشزانین کە سبەینێ یەکشەممە مووچەکەمان خەرج دەکرێت یاخود نا، هیچیان پێنەوتووین لەوبارەیەوە." 

 

لە بڵاوکراوەیەکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 15-1-2022) ڕایگەیاند، "لە ئێستادا پارتی و یەکێتی مامڵەیەکی مەترسیدار لەگەڵ داهاتی گشتیی دەکەن، بەجۆرێک هەریەکەیان داهاتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بە دەستکەوت و غەنیەتی حزبەکەی دەزانێت و ئامادەنیە بیگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتیی."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی ئەو زانیاریی و بەدواداچوونانەی بە ئێمە گەیشتووە، ئەم دوو دەسەڵاتە داهاتی ناوخۆ ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دەیبەن بۆ خۆیان."   

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەوەش خراپتر داهاتی نەوتە کە هیچ کەس نازانێت چۆن و بەچەند دەفرۆشرێت و نەوتیش چەند نرخی بەرز بێتەوە، کەمتر لە ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری دەدەنە وەزارەتی دارایی و ئەوەی دیکەی بۆ خۆیان و کۆمپانیاکانی حزب دەڕوات."   

  

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەو دۆخەی بە ترسناکتر لە دوو ئیدارەیی ناوبردووە و دەڵێت، "هۆکاری نەبوونی بودجە و موچەی خەڵکیش هەر ئەم مامەڵە مەترسیدارەیە."