گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە

2022.01.15 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە قۆری چای بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان

هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی،

لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لەهەمان سنور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.شایانی باسە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپوری بکەن.