گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عەبدولستار مەجید: مەترسیدارتر لە دوو ئیدارەییمان دەستکەوتووە

2022.01.15 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولستار مەجید: مەترسیدارتر لە دوو ئیدارەییمان دەستکەوتووە

ناس کورد- 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی داهاتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و دەڵێت، ئەوەش هۆکاری دواکەوتن و نەبوونی مووچەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 15-1-2022) ڕایگەیاند، "لە ئێستادا پارتی و یەکێتی مامڵەیەکی مەترسیدار لەگەڵ داهاتی گشتیی دەکەن، بەجۆرێک هەریەکەیان داهاتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بە دەستکەوت و غەنیەتی حزبەکەی دەزانێت و ئامادەنیە بیگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتیی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی ئەو زانیاریی و بەدواداچوونانەی بە ئێمە گەیشتووە، ئەم دوو دەسەڵاتە داهاتی ناوخۆ ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دەیبەن بۆ خۆیان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەوەش خراپتر داهاتی نەوتە کە هیچ کەس نازانێت چۆن و بەچەند دەفرۆشرێت و نەوتیش چەند نرخی بەرز بێتەوە، کەمتر لە ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری دەدەنە وەزارەتی دارایی و ئەوەی دیکەی بۆ خۆیان و کۆمپانیاکانی حزب دەڕوات." 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەو دۆخەی بە ترسناکتر لە دوو ئیدارەیی ناوبردووە و دەڵێت، "هۆکاری نەبوونی بودجە و موچەی خەڵکیش هەر ئەم مامەڵە مەترسیدارەیە."