گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەى 200 ملیارەکەی بەغدا لێدوانی دا

2022.01.15 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەى 200 ملیارەکەی بەغدا لێدوانی دا

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پشت بەناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد دەبەستێت بۆ دابەشكردنی مووچە و دەڵێت، بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (15-1-2022) دەڵێت، "هیچ دەنگۆیەكی بڕینی ئەو بڕە پارەیە نییە، رێكەوتنەكەی هەرێم و بەغدادیش لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامە و تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت."

 

ڕاشیگەیاند، "ساڵی ڕابردوو گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە کردوە و بەپێی ماددەی 10 و 11 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019، دەبێ حیساب لەگەڵ عێراق بکەین، ئێمە بەشە داهات بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرین، ئەوانیش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن کە بە 12.67 دیار کراوە".

 

هاوکات فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕاگەیاند، ڕێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ موچەی مانگی (12)ی ساڵی ڕابردوو لە تەواوبوندایە و بڕیارە ئەم هەفتەیە (200) ملیار دینارەكەی بەغدا بگاتە هەرێم.