گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی ڕێکارەکانی ’’وەرگرتنەوەى دوو کورسیی پەرلەمانی’’ ئاشکرا دەکات

2022.01.15 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ڕێکارەکانی ’’وەرگرتنەوەى دوو کورسیی پەرلەمانی’’ ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، له ‌ماوه‌ى داهاتوودا به‌پێى رێكارى یاسایى، هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دوو كورسیى په‌رله‌مانى فراكسیۆنى پارتى له‌ نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سه‌برى له‌ لێدوانێكيدا بؤ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حزبەکەی (15-1-2022) ڕایگه‌یاند، "دواى ئه‌وه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه چوو، ئێستا وه‌كو پارتى به‌پێى ده‌ستوور ده‌توانین تانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دوو كورسیى فراكسیۆنى پارتى له‌ نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر، بۆیه‌ ئێستا كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كورسییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى له‌ دادگاى فیدڕاڵى، چونكه مافى خۆمانه‌‌ و ده‌ستووریش رێگاى داوه‌ كه‌ رێكارى یاسایى بگرینه ‌به‌ر".

 

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراقیش، له‌ دواى بڕیارى داگاى فیدڕاڵى بۆ ڕاگرتنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان وتى، "بڕیارى وه‌لائى دادگاى فیدڕاڵى كاتییه‌، تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ ئینجا دانیشتنى داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

 

له‌ هه‌ڵبژاردنى 10-10-2021ى پەرلەمانی عێراق، پارتى دیموكراتى كوردستان 33 كورسیی په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌ بڕیارى ده‌سته‌ى دادوه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، 2 كورسى له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا لەبەرژەوەندی یەکێتی كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ 31 كورسى.