گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

زانكۆكانی ئێران لە جیهان دادەبڕێن

2022.01.15 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
زانكۆكانی ئێران لە جیهان دادەبڕێن

ناس كورد-
بەرپرسێكی وەزارەتی زانستیی ئێران ئاشكرای كرد، هەندێك لە زانكۆكانی وڵاتەكەیان ناتوانن بگەنە داتا زانستییەكانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت بەهۆی كەڵەكەبوونی قەرزەكانی بەشداریكردن لەو خزمەتگوزارییانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسادە نیسی، بەڕێوەبەری نوسینگەی پاڵپشتیكردنی توێژینەوەكان لە وەزارەتی زانست لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (15-1-2021) ئاشكرای كرد، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و كەڵەكەبوونی قەرزی بەشداربوون لە خزمەتگوزارییەكانی زانیاری هەندێك لە زانكۆكانی وڵاتی دابڕیوە لە جیهان.

 

بەوتەی ئەم بەپرسە ئێرانییە، قەرزەكانی سەر ئەم زانكۆیانە لە کابینەی نۆیەمەوە كەڵەكەبووە كە نرخی تومان تێیدا هاڕەی كرد و وتیشی، "بەهۆی گەمارۆكانیشەوە ناتوانین ئاڵووێر بە پارە بكەین".

 

بەگوێرەی راپۆرتەكان، هەندێك زانكۆی ئێرانی ملیۆنێك یۆرۆ یان زیاتری بەشداریكردنی داتا زانستییەكان قەرزارن، ئەمەش بەرامبەر بەتمەنی ئێرانی پارەیەكی زۆر دەكات.