گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆی تۆڵەکردنەوەى ژنێکی توڕە.. هەمو عەزییەکانی دڕاند!

2022.01.15 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی تۆڵەکردنەوەى ژنێکی توڕە.. هەمو عەزییەکانی دڕاند!

ناس کورد-

ژنێکی توڕەی چینی هیچ چارەیەکی نەما جگە لە دڕاندن و شێواندنی عەزیی بووک لە ساڵۆنێکی جوانکاری، پاش ئەوەی ڕەتیان کردەوە پارەی گەڕەنتی بۆ بگەڕێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی دەیلی مەیل، ڕووداوەکە ڕۆژی 9ی کانونی دووەمی 2022 لە شاری چونگتیچینگی لە باشوری چین ڕوویداوە.

 

ماڵپەڕەکە دەڵێت، ساڵی ڕابردوو ژنەکە عەزییەکی کڕیوە بە هەزار و 250 دۆلار، بەڵام ساڵۆنەکە ڕەتی کردووەتەوە 550 دۆلار بۆ ژنەکە بگەڕێنێتەوە کە بڕیار بووە.

 

وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت نرخی ئەو عەزییانە هەزاران دۆلارە، ژنەکە دەڵێت، "هەزاران؟ ئەگەر نرخەکانیان هەزاران دۆلار بێت کەواتە زۆر چاکە!".

 

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ژنە توڕەکە 32 عەزی دڕاندووە کە نرخەکانیان دەگاتە 11 هەزار دۆلار.

 

ژنەکە لە نیسانی 2021دا گرێبەستی لەگەڵ ساڵۆنەکەدا کردووە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری کە بڕیار بووە 5ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت، بەڵام لە مانگی ئابدا بابەتەکەی هەڵوەشاندووەتەوە بە تەواوی.