گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبێ ئەرک و ماف!

هاوسەرگیریی سپی لەناو کچان و کوڕانی ئێران زیادی کردووە.. خامنەیی چی دەڵێت؟

2022.01.15 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرگیریی سپی لەناو کچان و کوڕانی ئێران زیادی کردووە.. خامنەیی چی دەڵێت؟

ناس کورد-

لەئێستادا قسە و باسێکی زۆر لەسەر "هاوسەرگیریی سپی" دەکرێت لەنێوان کوڕان و کچانی ئێران، دیاردەکە نزیکەى دوو دەیەیە هەیە، بەڵام بەمدواییە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە لەناو گەنجاندا، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرت و ڕاپرسی میدیا ناوخۆییە ئێرانییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بابەتەکە کاردانەوەى زۆری دروستکردووە لە هەموو ئاستەکاندا، بە تایبەت دەسەڵاتدارانی وڵات، کار گەیشتووەتە ئەوەی زۆربەی بەرپرسان قسەی لەسەربکەن، لەسەروی هەمووشیانەوە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.

 

کەواتە "هاوسەرگیریی سپی" چییە؟

هاوسەرگیریی سپی بریتییە لە ڕێککەوتنی زارەکی نێوان کچ و کوڕێک بۆ پێکەوەژیان هاوشێوەی دوو هاوسەر، بەڵام بەبێ هیچ بناغەیەکی شەرعی یاخود یاسایی، هەروەها بەبێ هیچ پابەندبوونێکی ئەو کچ و کوڕە بە ماف و ئەرکەکان، ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە هاوشێوەی ئەو پەیوەندییەیە کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرفراوان هەیە، بە فارسی پێی دەوترێت "ازدواج سفيد".

 

بەشێک لە چالاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن کە دیاردەکە زۆر بڵاوە لە شارە گەورەکانی وەک تاران.

 

هەرچەندە ئامارێکی فەرمی نییە، بەڵام بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی ناوەندی في "iran open data"، لە کۆی 10 کەس لەوانەی بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە، نۆ کەسیان وتوویانە دەزانن زاراوەی "هاوسەرگریی سپی" چییە و ئاشنان پێی.

 

تێکڕای تەمەنی بەشداربووان لە ڕاپرسییەکە 34 ساڵییە،هەروەها 96% لە شارەکان دەژین و 4%ی لە لادێکان دەژین، ڕاپرسییەکە لە 31 پارێزگای ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە، بەڵام زۆربەیان خەڵکی تارانن.

 

ئەزمونی هاوسەرگیریی سپی

22%ی بەشداربووان دەڵێن خۆیان بە شەخسی هاوسەرگیریی سپییان کردووە، هەروەها سێ بەشی ئەوانەی دەڵێن هاوسەرگیرییەکەیان نەکردووە، جەخت دەکەنەوە کە هاوڕێ یاخود کەسێکیان نزیکیان هەیە کە هاوسەرگیرییەکەی کردبێت.

 

بەپێی ڕاپرسییەکە، دەکرێت بڵێین 56%ی بەشداربووان یان خۆیان هاوسەرگیرییەکەیان تاقیکردووەتەوە یاخود ئاگاداری ئەزمونی کەسانی نزیکی خۆیانن.

 

زیاتر لەوەش، ئەوانەی بەزۆری ئەو هاوسەرگیرییە ئەنجام دەدەن تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 40 ساڵیدایە.

 

هەروەها 28%ی ئەوانەی ئەزمونی هاوسەرگیری سپییان هەیە دەڵێن ئەندامانی خێزانەکانیان ڕەزامەندن بەو جۆرە هاوسەرگیرییە، ئەوانی تریش ناڕازین.

 

ئەى خامنەیی چی دەڵێت؟
لەبارەى ئەو دیاردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی، "هاوسەرگیریی سپی یاخود هاوسەرگیری پێکەوەژیان پیلانێکی ئیمپریاڵی جیهانییە و هەوڵ دەدات خێزان هەڵبوەشێنێتەوە لە وڵاتانی ئیسلامی وەک ئێران."

 

خامنەیی هانی پیاوانی ئاینی داوە جەخت بکەنەوە لە دروستکردنی خێزان، "چونکە دوژمنانی ئێران دەیانەوێت سیستەمی خێزان لەنێوان مرۆڤەکان بسڕنەوە."


کەواتە سزاکەی چییە؟

هەرکاتێک بە بەڵگەی تەواو سەلمێنرا کە کەسێک هاوسەرگیری سپی ئەنجام داوە، ئەوە سزای شەرعی بەسەردا دەسەپێنرێت، واتە هەژماری داوێنپیسی (زینا)ی بۆ دەکرێت.

 

بەڵام زۆرێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بەرگریی دەکەن لە ئازای هەڵبژاردنی هاوبەش و دەڵێن، هۆکاری سەرەکی پەنابردنی گەنجان بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە بریتییە لە خراپی دۆخی سەختی ئابوری و بژێوی لە وڵات و داوا دەکەن کێشەکان لە بنەڕەوە چارەسەر بکرێن.