گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وردەکاریی شەپۆلێکی چڕی بەفربارین لە ناوەندی شارەکانی هەرێم

2022.01.15 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی شەپۆلێکی چڕی بەفربارین لە ناوەندی شارەکانی هەرێم

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە کاتەکانی ئەمشەوەوە تەوژمە ھەوایەکی زۆر سارد و بەفربارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت، بۆ ڕۆژی دووشەممەش شەپۆلەکە چڕتر دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی یەک مەتر بەفر دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (15-1-2022) دەڵێت، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێرەوە دەستپێدەکات و بەفر بارین ناوەندی قەزا و ناحیەکانی (ئامێدی، بارزان، شیلادزێ، بامەرنێ، باتیفا، سەرسنگ، مێرگەسوور، مانگیش، چەمانکێ، ئاکرێ، سۆران، سیدەکان، شەقڵاوە) دەگرێتەوە و ڕێژەی بەفرەکەش لەم ناوچانەدا لەنێوان 10 تا 30 سم ئەبێت لە سەنتەری ناوچە نزمەکانیشدا باران بە ڕێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەبارێت.

 

دەشڵێت، "لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی سەرما و بەفربارین سنوری ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەرین دەگرێتەوە، ڕاستەوخۆ بەفر بارین لە سەنتەری قەزا و ناحیەکانی (پێنجوێن، بەرزنجە، چوارتا، ماوەت، مۆریاس، پارەزان، گەرمک، زنجیرەی گۆیژە و ئەزمەر) دەستپێدەکات تا بەرزی 900 بۆ 1000م لە ئاستی ڕووی دەریا."

 

دەشڵێت، "لە کاتەکانی ئێوارەی سبەی بۆ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (17-1-2022) لە ئەنجامی قوڵبوونەوەی نزمەپاڵەستۆ و دابەزینی زیاتری بارستە ھەوا ساردەکە رێژەی بەفر بارین لەناوچەکە بەپێی کات زیاتر چر ئەبێتەوە بەفر بارین سەنتەری (شاری سلێمانی، ھەڵەبجە، رانیە، قەڵادزێ، عەربەت، بازیان، پیرەمەگرون، رانیە، قەڵادزێ، سەیدسادق، قەرەداغ، سەنگاو، تاسوڵجە) دەگرێتەوە تا بەرزی 700م لە ئاستی ڕووی دەریا".

 

ئاراس جەبار پێشبینی دەکات ڕێژەی بەفرەکە لە نێوان 20 تا 40 سەنتیمەتر ئەبێت و لەناوچە شاخاویەکاندا لەنێوان 40 تا 80 سەنتیمەتر لە خوار بەرزی 700م لە ئاستی رووی دەریا، کەش باراناوی ئەبێت وەک ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و گەرمیان، خێرای با چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15 تا 20کم/س، پلەکانی گەرما لەسنوری ناوچەی بەفر بارین بۆ سفری سەدی و لەناوچە شاخاویەکاندا بۆ چەند پلەیەک ژێر سفری سەدی نزم دەبنەوە.

 

جەختی کردووەتەوە کە "کاریگەری شەپۆلی بەفر بارین ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کۆتای پێدێت و کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە لەسەر ناوچەکە جێگیر ئەبێت و تا کۆتای مانگ پلەکانی گەرما بەنزمی ئەمێنێتەوە، ئەگەر ھەیە زیاتر لە چوار سیستەمی بارستە ھەوای سارد جەمسەری باکورەوە دوابەدوای یەک تا کۆتای مانگ ناوچەکە بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفری زیاتر و نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرما بۆ ژێر سفر".