گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بە ڤیدیۆ؛ کاتێک ڕاوچی لەناکاودا دەبێت بە نێچیر!

2022.01.15 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ کاتێک ڕاوچی لەناکاودا دەبێت بە نێچیر!

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی بوونی ڕاوچییەکی چەکداری پۆڵەندی بە نێچیر تۆماردەکات کاتێک ئاسکێک بە شێوەیەکی کتوپڕ پەلاماری دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزیک کامینیسکی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چوونە دارستانەکانی نزیک چلیم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا بۆ ڕاوکردن، وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، کاتێک تفەنگەکەی ڕووەو پێشەوە گرتووە، ئاسکێک زۆر بە خێرایی بەڕووی لیزیک دێت و شاخێکی لێ دەدات، بەهۆیەوە سەر و چاوی چەپی بریندار دەبێت.

 

هاوڕێکانی لیزیک دەستبەجێ دەیبەن بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزی لە سەر و چاوی چەپی بۆ ئەنجام درا، بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویانە لەکاتی ڕاوکردندا، گیانلەبەران هەرچەندە بچوک بن، بەڵام هەوڵی بەرگریکردن دەدەن لە خۆیان.