گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆکی پزیشکی

لێدوانی دکتۆر محەمەد.. ئەو پزیشکەی لە پشت دانانی دڵی بەراز بوو بۆ مرۆڤ

2022.01.15 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی دکتۆر محەمەد.. ئەو پزیشکەی لە پشت دانانی دڵی بەراز بوو بۆ مرۆڤ

ناس کورد-

لە سەرەتای ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار تیمێکی پزیشکی زانکۆی مەریلاند دڵی بەرازێکیان لە مرۆڤێکدا چاند و کەسێکیان لە مردن ڕزگار کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم پرۆسەیە بەڕێگای تەکنەلۆژیای زینۆترانسپلانت (Xenotransplantation) ئەنجام درا. ئەم نەشتەرگەرییە هەستیارە لەسەر بنەی بیرۆکەی زانایەکی بە ڕەچەڵەک پاکستانی بە ناوی دکتۆر محمەد مەنسور محێدین کراوە.

 

لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی ئۆردوی دەنگی ئەمەریکا دکتۆر محێدین باس لە پرۆسەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دەکات و دەڵێت " ئێمە چوار جۆری جیناتمان لە دڵکەکە دەرهێنا کە لەگەڵ دڵی مرۆڤدا جیاوازی هەبوو، چونکە بەبێ دەرکردنی ئەوانە ئەگەر دڵەکەمان بچاندایە دەستبەجێ لەشی مرۆڤەکە ڕەتی دەکردەوە. پاشان شەش جۆر جیناتی ترمان تێکرد بۆئەوەی ئەو بەرازە زیاتر لە مرۆڤ نزیک بکاتەوە."

me_ga.php?id=4901

پزیشکەکەی دەیڤد بێنت، ئەو کەسەی کە دڵکەی بۆ چێندراوە، دکتۆر بارتلی گریفت دەڵێت دڵی دەیڤد خەریک بوو لە کارکردن بوەستێت بەهۆی هەندێک شتی تایبەتەوە نەتوانرابوو دڵی مرۆڤی بۆ بچێنن ئەو پزیشکە بە دەنگی ئەمەریکای گوت " ئەو نەخۆشە دوو شتی گرنگی پێ گوتم، ئەو گوتی من نامەوێت بمرم و گوتی ئەگەر ئێوە ئەم کارە بکەن ڕەنگە بۆ خەڵکانێکی تر شتی لێوە فێربن."

 

هەتا ئێستا هیچ کات ئەندامێکی جەستەی ئاژەڵێک لە مرۆڤدا نەچێندراوە بۆیە دەبوو مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکاش وەربگیرێت و ئەمەش زۆر سەخت بوو. پاشان FDA لەسەر بنەمای دوو خاڵ مۆڵەتی نەشتەرگەرییەکەی دا. یەکەمیان ئەوە بوو هیچ بژاردەیەکی تر نەبوو بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دەیڤد بێنێت و دووهەمیش باشترین ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی دکترۆ مەحەمەد مەنسور محێدین بوو.

 

لە دیمانەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر محێدین گوتیشی " مەبەستی من ئەوە بوو ئەگەر ئەم کارە سەرکوتووبێت، ئەوەندە ئۆرگان زیاد دەکات کە پشتیوان بە خوا هیچ کەسێک نامێنێت بەهۆی ئەوەوە گیانی لەدەستبدات کە ئۆگانی دەستنەکەوێت."

 

لە ئاژەڵەکاندا بۆیە بەراز هەڵبژێردراوە چونکە شێواز و قەوارەی دڵەکەی زۆر لە مرۆڤەوە نزیکە. سەبارەت بەوەی کە خۆی پزیشکێکی موسوڵمانە و چؤن ئەم بڕیارەی داوە دکتۆر محێدین دەڵێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم کارە لە ڕووی ئاینی و ئەخلاقییەوە گونجاوبێت بۆچوونی زانایانی ئاینی هەر سێ ئاینە ئاسمانییەکە وەرگیراوە و گوتی " لە کۆتاییدا هەموویان یەک بۆچوونیان هەیە و منیش هەمان بۆچوونم هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە هیچ مەبەستێک گەورەتر نییە لە ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ." ئەو دەڵێت ئێستا دەیڤد بەبێ ئامێری دەستکرد بەو دڵەی بۆی چێندراوە دەژی. دەشڵێت بۆ ئەم سەرکەوتنەی دەیەوێت شانازی بە پاکستانی بوونی خۆیەوە بکات و دەخوازێت بە پاکستانی بناسێندێت. هەروەهادەشڵێت سەرکەوتنەکەی سەرکەوتنی هەموو تیمەکەیەتی لە بەشی پزیشکی زانکۆی مەریلاند نەک بەس خۆی.

me_ga.php?id=4902

شایانی باسە میدیاکانی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکەن دەیڤد بێنێت ئەو کەسەی کە دڵکەی پێبەخشراوە پاشخانێکی تاوانکاری هەیە. 34 ساڵ لەمەوبەر ئەو بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر گەنجێک و ئەو پیاوەی ئیفلیج کردووە. لەو ڕاپۆرتەدا کە سەرەتا لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستەوە بڵاوبۆوە گوتراوە ئێدوارد شومێکەری قوربانی ئەو هێرشە زیاتر لە 20 ساڵی لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر برد و جگە لەوەش چەندین کێشەی تری تەندروستی بۆ دروست بوو تا لە ساڵی 2007 کۆچی دوایی کرد. هەروەها ڕاپۆرتەکە دەشڵێت بێنێت لەو کاتەدا سزای 10 ساڵ زیندانی کردن درابوو.